میران عەلی، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین گۆرانیی خۆی بەناوی (رێ جالێ) بڵاو كردەوە.
ئاكام ئاكرەیی، تێكستی گۆرانییەكەی نووسیوە، لاوك دانا عەبدولجەبار، ئاوازی بۆ گۆرانییەكە ئامادە كردووە، گۆرانییەكە تەنها بە شێوەی دەنگ لە ماڵپەری ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كراوەتەوە.
میران عەلی، خەڵكی سلێمانییە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە، كلیپەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بینەرێكی زۆریان هەیە.