بۆرسەی عێراقی رایدەگەیەنێت، کە دوای جەژنی رەمەزان بازاڕی دراوەکان دەکەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24-5-2020 بازاڕی دراوەکان (بۆرسە)ی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە 31-5-2020 بازاڕی دراو دەکەنەوە.
هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هەفتانە پێنج رۆژ بازاڕی دراوەکان دەکەنەوە، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی پارێزگارانی دراو بڕیاری کەمکردنەوەی رۆژانی کردنەوەی بازاڕی دراوی بۆ سێ رۆژ لە هەفتەدا، دابوو.