كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هاتوچۆی ڕاپەڕین: لە ڕۆژانی جەژندا ڕێگری لە هەر جوڵەیەکی ئۆتۆمبێل و پیادە دەکەین


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕین پلانی ڕۆژانی جەژن ڕادەگەیەنێت و دەڵێ، لە ڕۆژانی جەژندا ڕێگری لە هەر جوڵەیەکی ئۆتۆمبێل و پیادە دەکەین و پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ دەبین.


نەقیب خۆشناو حەسەن، گوتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین هاوشێوە ساڵانی ڕابردوو پلانی جەژن بە چەندین پلانی جیاواز بەڕێوە دەچێت و ئێمە پلانی خۆمان بۆ جەژنی ڕەمەزان داناوە و لەگەڵ ئەوەی کارمەندانمان بە شێوەیەکی بەردەوام لە ئەرک دادەبن بە مەبەستی یارمەتیدانی هاووڵاتیان و شۆفێران بەتایبەت بە شەوان بازاڕ و پارکەکانیش بەسەر دەکەنەوە".


گوتیشی: "لەبارەی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆوە دیارە کە ئێمە سەرجەم ئەفسەر و کارمەندان لە ئەرکدا دەبین بۆ ڕێگری کردن لە جوڵەی هاتوچۆ و گەڕانی هاووڵاتیان و داوا لە ھاووڵاتیان و شۆفیران دەکەین پشوو درێژ بن و ئارام گر بن بۆ پاراستنی خۆیان و سەرنشینان و پابەندی زیاتری یاساو رێنماییەکانی ھاتووچۆ بن لە ڕۆژانی جەژندا".