وەزارەتی تەندروستی: لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی تەندروستی: لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە

لە ڕاگەیەندراوی ژمارە(٨٩)ی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنادا وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥ حاڵەتی تازەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە وەزارەتەکە ئاشکرای کردووە کە کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٤٧٦) تووشبووە و لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٨٦) نەخۆش چاکبووەتەوە و ئێستا تەنها (٨٥) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-



ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٨٩)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١١٥٢١) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٩٥٩) هاووڵاتی لە (٣٠) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٥٤) لە هەولێر، (١٧٥) لە سلێمانی، (٤٣٠) لە دهۆك. وە (١٠٥٦٢) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (١٤٩) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (٧٩١) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٣١٣) هەولێر، (٢٢٠) سلێمانی، (٢٥٨) دهۆك. دەرەنجام (١٥) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر:
(١) پۆزەتیڤ: پیاوێك تەمەن (٣٨) ساڵ قوتابی خوێندنی باڵا (بورد- دکتورا) یە بۆ پسپۆڕی هەناو لە نەخۆشخانەکانی شاری بغداد دوای گەڕانەوەی و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوو.

پارێزگای سلێمانی:
(٨) پۆزەتیڤ: (٥) ئافرەت تەمەنیان (٦٧)، (٤٧)، (٤٧)، (٣٨)، (٣٧) ساڵ و (٣) پیاو تەمەنیان (٥٧)، (٣٧)، (٢٦) ساڵ، تەنها یەکێکیان بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە دانیشتووی شاری سلێمانیە و یەکێکی تر گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە دانیشتووی قەزای ڕانیەیە و شەش تووشبووەکەی تر بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی پشکنینی تاقیگەیان بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچوون و دانیشتووی شاری سلێمانین.

پارێزگای دهۆك:
(٦) پۆزەتیڤ: (٦) پیاو تەمەنیان (٣٨)، (٣٨)، (٣٧)، (٣٧)، (٣٦)، (٣٠) ساڵ، پیشەیان پاسەوانە لەسەر میلاکی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ دوای تەواوبوونی دەوامیان لە شاری بغداد و گەڕانەوەیان و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوون، یەکیان دانیشتووی شاری دهۆکە و پێنجیان دانیشتووی قەزای ئاکرێن.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٦٦٢٦٥) پشکنین بووە)

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٤٧٦) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٨٦) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٨٥) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠