دەوڵەتداری و بەرپرسیارییەتی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دەوڵەتداری و بەرپرسیارییەتی

بەشی دووەم/

وتاری بەڕێز مەسرور بارزانی کۆمەلێک خەسلەت و تایبەتمەندی لە خۆ گرتبوو لە وانە:
١. ڕاستگۆیی.
٢. بوێری.
٣. بەرپرسیاریەتی.
٤. دڵسۆزی.
٥. ڕاستبینی (واقعیەت).
٦. ڕوونی (شەفافیەت).
٧. ئیڕادە.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە وتارەکەیدا زۆر ڕاستگۆ بوو، لەگەڵ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، هەمدیس لە گەڵ هێزو لایەنەکان.
کاتێک وێڕای ئاماژەدان بە هۆکارەکانی بابەتی وەک دابەزینی نرخی نەوت، کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ بە هۆی پەتای کۆرۆنا، بڕینی ئەو بڕە پارەیەی کە لە بەغداوە دەهات، هاوکات ئاماژەی بە هۆکارەکانی خودی سەرهەڵدانی ئەم دۆخەش کرد، وەک قەرزی کۆنی سەر حکومەت، لاوازی سیستەمی کارگێڕی، بەهەدەردانی بەشێک لە سامانی گشتی.

کاک مەسرور، لە قسە کردن لەسەر ڕەوشی دارایی و، بە تایبەتی جێبەجێکردنی " یاسای چاکسازی " ئەو پەڕی بوێری نواند، کاتێک ڕایگەیاند بۆ جێبەجێکردنی یاسایەکە لە "بەرەی هاوڵاتیان دەبێت" واتە مادەم ئەم یاسایە خواستی خەڵکە، ئەوا سەر باری هەمو ئاستەنگە سیاسیەکان بزاڤ دەکات بۆ جێبەجێکردنی یاساکە، بێی ئەوەی ڕەچاوی بەرژەوەندی حزبی هیچ لایەنێک بکات!.

بەڕێز مەسرور بارزانی، جەنتلمانانە، وەک پیاوی دەوڵەت لە وتارەکەیدا دەردەکەوێت، بەرپرسیاریەتی دۆخەکە وەک ئەوەی کە هەیە هەڵدەگرێت، نەک وەک چۆن خۆی بیەوێت، واتە بێی ئەوەی دەسکاری قەبارەی قەیرانەکە بکرێت. قەیرانەکەش بە دوو ئاراستە هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە، کە بریتیە لە دەستنیشانکردنی هۆکارەکان و خستنە ڕووی چارەسەریەکان.

ڕێزدار مەسرور بارزانی، وەک فریاد ڕەسی دۆخەکە و دڵسۆزێک وەدەرکەوت، کاتێک پێداگری دەکات لە چارەسەر کردنی ڕەوشەکە، وە هەوڵی دیپلۆماسی بەردەوامی خستە ڕوو بۆ گەیشتن بە رێکەوتن لەگەڵ بەغدا. بەدیوێکی دی، ئەو باوەڕی بەو ڕێسایە هەبووە کە دەڵێت " هەر چونێک بێت دەبێت بەدی بێت" واتە بەهەر شێوەیەک بێت، دەبێت دۆخی بژێوی خەلک چارەسەر بێت.

کاک مەسرور بارزانی، زۆر ڕاست و ڕەوان (واقعی) دەردەکەوێت، کاتێک بێ مجامەلە کردن بۆ لایەنێک، یان کەسێک، ڕۆناهی دەخاتە سەر بەرنامەو پلانی حکومەت بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی ئەو تەنگەژە دارایە، وا وێنای کرد کە پێویستە چارەسەریەکان لەگەڵ توانا داراییەکان گونجاو بێت، نەک بەشێویەکی ئایدیاڵی بیر لە چارەسەریەکان بکرێتەوە.

سەرۆکی حکومەت، زۆر ڕوون و شەفاف بوو لە خستنە ڕووی داتاکان و تێچوو داهاتەکان، بێی پەردە قسەی لەسەر ئەو داهات و خەرجیانە کرد، کە ئەمە بۆ خۆی پرەنسیپێکی گرنگە لە حوکمی ڕەشید.

دوا خەسڵەتەکانی وتاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بریتیبووە لە ئیڕادە، بەڕێزیان بە ئیڕادەیەکی پۆڵاینەوە دەرکەوت. بەهەردوو زمانی جەستەو فیزیک، وا هاتە بەرچاو کە وێڕای ئالنگاری و ئاستەنگی هەمەچەشن کە لە سەر ڕێیی دانراون، وەلێ تاوەکو ئێستە تۆزقالێک کاریگەری نەکردۆتە سەر ئیڕادەیان لە نەخشاندنی ڕێگەی چارەسەر کردن و ڕەنگڕێژکردنی سەرچاوەکانی داهات.

رێبوار بابکەیی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان