کۆیە.. زیاتر لە چوار ھەزار ھاووڵاتیی کەمدەرامەت لە خۆراکەکەی حکوومەت سوودمەند دەبن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کۆیە.. زیاتر لە چوار ھەزار ھاووڵاتیی کەمدەرامەت لە خۆراکەکەی حکوومەت سوودمەند دەبن

قایمقامی کۆیە ئاشکرای کرد لە سنووری قەزای کۆیە چوار ھەزار ھاووڵاتیی کەمدەرامەت لەو خۆراکە سوودمەند دەبن کە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دابینکراوە.

 

یوسف کەلکانی، قایمقامی کۆیە بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "دوای تۆمارکردنی ناوی ھەژاران و کەمدەرامەتان لەلایەن قائمقامییەتی قەزای کۆیە و پاکتاوکردن و ڕێکخستنی ناوەکان ئێستا خۆراکەکە گەیشتووە و لە شەوی ڕابردووەوە دەستمان بە دابەشکردنی کردووە و بڕیارە ئەمڕۆ دابەشکردنی تەواوی خۆراکەکە ئەنجام بدرێ".

 

گوتیشی: "خۆراکەکە لە ڕێگەی چەند بریکارێکی خۆراک بەسەر ھاووڵاتییە کەمدەرامەتەکان لەناو ناوەندی شاری کۆیە و شارەدێکان دابەش دەکرێت کە چوار ھەزارو ٦١ ھاووڵاتی کەمدەرامەت لێی سوودمەند دەبن".

 

باسی ئەوەشی کرد کە ھەر خیزانێکی کەمدەرامەت بڕی ( ٥٠ کیلۆ ئارد ، پێنج کیلۆ نیسک ، ١٠ لیتر زەیت ، دوو قتوو دۆشاوی تەماتە)ی پێدەدرێت و ھاووڵاتی پێویستە لەکاتی وەگرتنی خۆراکەکە کۆپی ناسنامەی باری شارستانی بە بریکاری خۆراکەکە بدات.