لە رۆژانى جەژندا کاتژمێرەکانى پێدانى کارەباى نیشتیمانى زیاد دەبێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە رۆژانى جەژندا کاتژمێرەکانى پێدانى کارەباى نیشتیمانى زیاد دەبێت

گوتەبێژى وەزارەتى کارەبا رایگەیاند بەهۆى راگرتنى دەوامى فەرمانگەکان و داخستنى مۆڵ و کارگەکانەوە، کاتژمێرەکانى پێدانى کارەباى نیشتیمانى بۆ 15 کاتژمێر زیاد دەکات.

 

ئومێد ئەحمەد، بەرێوەبەرى کۆنترۆڵ و گوتەبێژى وەزارەتى کارەباى هەرێمی کوردستان بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "بە هۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما خواستى هاووڵاتیان بۆ بەکارهێنانى کارەباى نیشتیمانى زیادى کردووە بۆ زیاتر لە 4400 مێگاوات، ئەمە لەکاتێکدایە کە بڕى کارەباى بەرهەمهێندراوى هەرێم تەنیا 2700 مێگاواتە، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵدەدەین زۆرترین بڕى کارەبا بە هاونیشتیمانیان بدرێت".

 

راشیگەیاند: "لە رۆژانى جەژنى رەمەزانیشدا کاتژمێرەکانى پێدانى کارەباى نیشتیمانى بەهاوبەشانى کارەبا زیاد دەبێت، بە جۆرێک ئێستا رۆژانە 12 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتییان دەدرێت، بەڵام لەرۆژانى جەژندا ئەو بڕە بۆ 15 کاتژمێر زیاد دەبێت، ئەمەش بەهۆى راگرتنى دەوامى فەرمانگەکان و داخستنى مۆڵ و کارگە و شوێنە گشتییەکان لەچوارچێوەى رێوشوێنەکانى خۆپارێزى".

 

لە بارەى کەمبوونەوەى کاتژمێرەکانى پێدانى کارەباى نیشتیمانى ناوبراو جەختى کردەوە" بەرهەمهێنانى کارەباى نیشتیمانى لە 3200 مێگاواتەوە بۆ 2500 مێگاوات کەمبووەتەوە، بەهۆى قەیرانى دارایى و کەمبوونەوەى سووتەمەنییەوە".