حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمار کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمار کرا

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک تۆمار کراوە.

 

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن ٣٨ ساڵ دانیشتووی شاری دهۆک پیشەی پاسەوان لەسەر میلاکی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ دوای تەواوبوونی دەوام لە شاری بغداد و گەڕانەوەی و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوو.

وەزارەتی تەندروستی
٢٣ ئایار ٢٠٢٠