پسپۆڕێکی خۆراک ڕێنمایی هاووڵاتیان دەکات لە جەژندا قەیسی بخۆن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پسپۆڕێکی خۆراک ڕێنمایی هاووڵاتیان دەکات لە جەژندا قەیسی بخۆن

پسپۆڕێکی خۆراک ڕایدەگەیەنێت قەیسی ڕێژەیەکی باش ڤیتامینەکانی تێدایە و گرنگە لە ڕۆژانی جەژندا قەیسی بخورێ.

 

لەشکر حەمید، پسپۆڕی خۆراک و سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لە كۆمەڵگەی ئێمە زیاتر لە جەژن و بۆنەكان بایەخ بە خواردنی قەیسی دەدرێت، قەیسی وشككراوە یەكێكە لە میوە وشكراوە زۆر بە سوودەکان کە لە کوردەواریدا وەکو هێمای جەژن تەماشا دەکرێت کە ئەمەش بنەمای زانستی هەیە بە هۆی زۆری سودەکانی بۆ جەستەی مرۆڤ".

 

ئاماژەی بە ئەوە کرد کە قەیسی دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی زیانەکانی ئەو خۆراکانەی لە جەژندا دەخورێت، بە تایبەتی خواردنی بڕێکی زۆر برنج و چەوری و شیرینی و سوێری و شەربەتە دەستکردەکان و خواردنەوە گازییەکان، هەر بۆیە زۆر گرنگە بۆ خواردنی جەژن قەیسی بخۆین، لەبەرئەوەی کۆلستڕۆڵی تێدا نییە ڕێژەیەکی باش پۆتاسیۆمی تێدایە کە کاریگەری باشی هەیە بۆ مێشکی مرۆڤ، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکانی پەکتین و سلیلۆز کە هەرس ئاسان دەکات و بۆ کۆڵۆن باشەو قەبزی ناهێڵێت.

 

گوتیشی:  "قەیسی ڕێژەیەکی باش ڤیتامینەکانی تێدایە  بە تایبەتی ڤیتامین (A , C,B6)ڕێژەیەکی باشی کانزاکانی تێدایە و مادەی دژە ئۆکسێن و دژە هەوکردنی تێدایە و هاوسەنگی ڕێژەی شەکر لە خوێن دا ڕادەگرێ و جەستە پاک دەکاتەوە لە کۆلستڕۆڵە زیان بەخشەکان و ڕێگرە لە زیادبوونی کێش و ماسولکەکان بەهێز دەکات بۆیە زۆر گرنگە لە جەژن دا قەیسی بخۆین".