نەتەوە یەكگرتووەكان.. رەنگە لە ماوەی ٦ مانگی داهاتوودا لە هەر رۆژێكدا ٦ هەزار منداڵ بمرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نەتەوە یەكگرتووەكان.. رەنگە لە ماوەی ٦ مانگی داهاتوودا لە هەر رۆژێكدا ٦ هەزار منداڵ بمرێت

رێكخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، هۆشداری دەداتە وڵاتان، كە ئەگەر بە پەلەیی كوتانی منداڵەكانیان نەكەن، رەنگە لە ماوەی ٦ مانگی تر، لە هەر رۆژێكدا ٦ هەزار منداڵ گیان لە دەست بدات، بە تایبەت لە چەند وڵاتێك كە مەترسی نەخۆشی زۆریان هەیە.

 

هینرێیتە فۆرە بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی رێكخراوی یونسێف لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، بە هۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا، لە ٦٨ وڵات كوتانی رۆتین ئەنجام نادرێت، ئەمەش وای كردووە ٨٠ ملیۆن منداڵی خوار تەمەن یەك ساڵ ژیانیان لە مەترسی بێت، گەر هەرواش بەردەوام بێت رەنگە ٦ مانگی تر لە هەر رۆژێكدا ٦ هەزار منداڵ گیان لە دەست دەدات.

 

باسی لەوەش كرد كۆرۆنا زۆرترین زیانی لە منداڵ و قوتابی داوە، بەوەی یەك ملیار و ٨٠٠ هەزار منداڵ لە ماڵەوە ماونەتەوە و لەڕووی خوێندنیشەوە زۆر بە كەمی سوودی لێ دەبینن و زیانی زۆریان بەر كەوتووە، كە دەبێت بە پەلە رێگەچارەیەك بدۆزرێتەوە.