دەستڕێژی گوللە لە ماڵی بەرپرسێکی پارتی لە چەمچەماڵ کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دەستڕێژی گوللە لە ماڵی بەرپرسێکی پارتی لە چەمچەماڵ کرا

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شاری چه‌مچه‌ماڵ، ته‌قه‌ له ‌ماڵی به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چەمچەماڵ کار بەپێی گوتەی بەرپرسەکە، ته‌قه‌كه‌رەکان ماتۆڕسیکلیان پێ بووه ‌و ده‌ماكیان پۆشیووه‌.


رائید شۆڕش كه‌رخی به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ/ پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند: " ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ( 23/5/2020)، له‌لایه‌ن دوو چه‌كداره‌وه‌ كه‌ ماتۆرسیکلێکیان پێ بوو و ده‌مامكیان پۆشیبوو دەستڕێژی گوللە لە ماڵەکەم کرا".

گوتیشی :" نزیكه‌ی 30 فیشه‌ك به‌ر ماڵه‌كه‌م كه‌وتووە ، خۆشبه‌ختانه‌ زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه‌ به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌كه‌م بەو هۆیەوە سووتا".

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە سەبارەت بە ڕووداوەکە لە پۆلیسی چەمچەماڵ سکاڵای یاسایی تۆمار کردووە.