به ‌ڤیدیۆ.. سابیر كوردستانی كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به ‌ڤیدیۆ.. سابیر كوردستانی كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌

سابیر كوردستانی، هونه‌رمه‌ندی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (له‌ دووره‌وه‌ ناوت بیستوم) بڵاو كرده‌وه‌.


ئه‌و گۆرانییه‌ پێشتر له‌ ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئێستا به‌ میوزیكێكی نوێ، كوردستانی دووباره‌ی كردووه‌ته‌وه‌، چه‌ندین میوزیكژەن كه‌ له‌ كلیپه‌كه‌دا به‌شدارن دووباره‌ به‌شێوه‌ی كلیپ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵا، كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌.


له‌ دووره‌وه‌ ناوت بیستوم، یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانییه‌ به‌ ناوبانگه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌، چه‌ندین گۆرانیبێژانی دیكه‌ دووباره‌یان كردووه‌ته‌وه‌، عه‌بدوڵا په‌شێو، تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه‌ و كوردستانی خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئاماده‌ كردووه‌.


سابیر كوردستانی، خه‌ڵكی كه‌ركووكه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، به‌ یه‌كێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ ئه‌زموونه‌كانی كورد داده‌نرێت، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی به‌ ناوبانگه‌.