دهۆک.. پێنج حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دهۆک.. پێنج حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کران

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە پێنج حاڵەتی تازەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک تۆمار کراون.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران، هەموویان پیاون و دانیشتووی قەزای ئاکرێن، پیشەیان پاسەوانن لەسەر میلاکی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەمەنیان ٣٨ و ٣٧ و ٣٧ و ٣٦ و ٣٠ ساڵن دوای تەواوبوونی دەوامیان لە شاری بغداد و گەڕانەوەیان و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوون.

وەزارەتی تەندروستی
٢٣ ئایار ٢٠٢٠