وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر تۆمار کراوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەك تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا، پزیشکێکی شاری هەولێر پیاو تەمەن ٣٨ ساڵ قوتابی خوێندنی باڵا (بورد- دکتورا) یە بۆ پسپۆڕی هەناو لە نەخۆشخانەکانی شاری بغداد دوای گەڕانەوەی و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوو.
وەزارەتی تەندروستی
٢٣ ئایار ٢٠٢٠