نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی کوژراو و رفێندراوانی خۆپیشادانەکانی عێراق ئاشکرا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی کوژراو و رفێندراوانی خۆپیشادانەکانی عێراق ئاشکرا دەکات

نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یۆنامی) ژمارەی کوژراو و رفێندراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق، ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 23-5-2020، یۆنامی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە، حەوت هەزار و 783 خۆپیشاندەر بە گوللەی هێزە ئەمنی و سەربازی و میلیشیاکانی عێراق بریندار بوون.

یۆنامی هەروەها داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە کاری زیاتر بکات بۆ ئاشکراکردنی شوێنی رفێندراوەکان و رایگەیاندووە، تا ئێستا 123 خۆپیشاندەر لەلایەن هێز و میلیشیا عێراقییەکان رفێندراون، کە تەنیا شوێنی 98 لەو رفێندراوانە ئاشکرا بووە.

هەر لە بەیاننامەکەدا، یۆنامی کوژرانی 490 خۆپیشاندەری بە گوللەی هێز و میلیشیا عێراقییەکان راگەیاندووە.

خۆپیشاندانەکانی عێراق لە رۆژی 1-10-2019 دژی نەبوونی پێویستییە سەرەتاییەکانی ژیان وەک ئاوی خواردنەوە و کارەبا و بێکاریی گەنجان، لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی باشووری عێراق دەستیان پێکردووە.