وتارێکی بەهێز پێویستە هەموومان پاڵپشت بین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وتارێکی بەهێز پێویستە هەموومان پاڵپشت بین

سەروکی حكومەتی كوردستان هێژا(مسرور بارزانی)،لە ناو كۆمەڵێ قەیرانی سەختدا، بە ئیرادەیەكی پڕ لە پشوودرێژی و هۆشمەندانە، توانی بەسەر ئەم قۆناغە سەختەدا زاڵ بێت و مۆدیلێكی نوێی حوكمڕانێتی لە كوردستاندا دابهێنێ.

توانی هەموو ئەو دەرفەتانە بقۆزێتەوە بۆ چاكسازیی ڕیشەیی و بڕیاردان لە سەر كۆمەڵێ مەلەفی تایبەت بە خزمەتی هاوڵاتیان و گێڕانەوەی هاوسەنگی ژیان و موچەو كارو خزمەتگوزاری.

هەروەك بە نەخشە ڕێگای زانستی و بیركردنەوەی ژیرانە، ئەم قۆناغە بكاتە سەردەمی بووژاندنەوەی سەرخان و ژێرخانی نیشتمانی و ڕەخساندنی ژینگەیەكی ئارام و سەقامگیر بۆ بنیاتنانەوەی سایكۆلۆژییەتی مرۆڤی كوردستانی، هەروەك زۆر چالاكانە و بە گوڕوتینەوە ئیشی لەناو پڕۆژەكانی پەرەپێدانی سیستەمی ژیانی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتیی و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆڕۆنا كرد، بەمەش خەڵكی كوردستانی پاراست ودۆست و نەیاری توشی سەرسوڕمان كرد..

لەیلا عەبدولجەبار

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان