فه‌رمانده‌یه‌كی عێراق مەترسییەک لەبارەی ئازادکردنی داعشەکان ئاشکرا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فه‌رمانده‌یه‌كی عێراق مەترسییەک لەبارەی ئازادکردنی داعشەکان ئاشکرا دەکات

فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای پێشووی سوپای عێراق با لە مەترسییەکی ئازادکردنی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەلایەن گرووپێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەکات.

لیوا روكن ره‌شید عه‌بدولكه‌ریم، فەرەماندەی لیوای پێشووی سوپای عێراق و ئه‌ندامی لێژنه‌ی دادگای سه‌ربازی له‌ناو سوپای عێراق له‌ پشكی كورد، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، رێککەوتنەکەی یەکێتی و پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک دیوی شاراوەی هەیە.

لیوا روكن ره‌شید عه‌بدولكه‌ریم بە ئاماژەکردن بەوەی چەکدارە داعشەکان بەبێ ئاگاداریی حکوومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق رادفەستی ئیدارەی سەپێندراوی کەرکووک کراونەتەوە، گومانی خۆی لەوە نیشان دا، کە ئەو داعشانەی یەکێتی ناردنییەوە کەرکووک بە فێڵ و کلاوات دادگایی بکرێن و بڕیاری ئازادکردنیان بدرێ.

ئەو فەرماندە سەربازییە جەختی لەوە کردەوە، کە نابێ ئیدارەی شارێک رێککەوتن لەگەڵ لایەنێکی سیاسی بکات و پێویستە سوپای عێراق بێتە دەنگ، چونکە ئازادکردنی ئەو داعشانە کێشەیەکی نیشتمانییە.

لە رۆژی سێشەممە 19-5-2020، گرووپی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 و راکان جبووریی پارێزگاری سەپێندراوی حەشدی شەعبی بەسەر کەرکووک، رێککەوتنێکیان بۆ ئازادکردنی 176 چەکداری دەستگیرکراوی داعش، کە خەڵکی سنووری کەرکووک بوون، واژۆ کرد.

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 21-5-2020، چەکدارە داعشەکان بە چوار پاسەوە و بە پاسەوانیی هێزەکانی یەکێتی گەڕێندرانەوە کەرکووک.