كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر: لە رۆژانی جەژنیش بەردەوام دەبین لە چارەسەرکردنی کێشەی ئاو

ماوەی چەند ڕۆژێکە لە چەند گەڕەکێکی شاری ھەولێری کێشەی کەمی ئاو سەری ھەوڵداوە و بەڕێوەبەری ئاوی شارەکەش رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی جەژنیش بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکە.

ئاری محەمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند، بەهۆی کەبوونەوەی کارەبا ئەو گەڕەکانەی لە ھەولێر تووشی کەم ئاوی بوون.

ئاری محەمەد هەروەها رایگەیاند، بە دابینکردنی کارەبا بۆ بیری ئەو گەڕەکانە لەڕێی مۆلیدەکانەوە، لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کەبوونەوەی ئاون و لە رۆژانی جەژنی رەمەزانیشدا بەردەوام دەبن لە دابینکردنی کارەبای مۆلیدە بۆ بیرەکان.

بە گوتەی بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، تا ئێستا کارەبای مۆلیدەیان بۆ 12 بیری ئەو گەڕەکە کەم ئاوانە دابین کردووە و بەردەوامیشن لە هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکە.

ئاری محەمەد ئاشکرای کرد، کە لە شاری ھەولێر هەزار و 160 بیر لە ھەیە، کە 90یان کارەبای مۆلیدەیان بۆ دابین کراوە،  300 بیریش دوو سەرچاوەی کارەبایان ھەیە  وزیاتر لە 700 بیریش یەک ھێڵی کارەبای ھەیە.