پەرلەمانتارێکی یەکێتی دژی ئازادکردنی داعشەکان دێتە دەنگ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێکی یەکێتی دژی ئازادکردنی داعشەکان دێتە دەنگ

پەرلەمانتارێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دژی ئازادکردنی چەکدارە داعشەکان لەلایەن گرووپێکی حزبەکەی، هاتە دەنگ.

حوسێن حەسەن نەرمۆ، پەرلەمانتاری ئێزدی لە فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند، نابێ تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش لەڕێی عەشایرییەوە پەردەپۆش بکرێن.

حوسێن نەرمۆ هەروەها رایگەیاند، ئەوان وەک کوردانی ئێزدی دژی ئازادکردنی چەکدارانی داعشن، چونکە ئەو چەکدارانە تاوانی کۆمەڵکوژی و دژەمرۆڤایەتییان دژی کوردانی ئێزدی ئەنجام داوە.

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەوان وەک کوردانی ئێزدی داوایان کردووە چەکدارە دەستگیرکراوە داعشەکان بەهۆی کۆمەڵکوژی و رفاندن و دەستتدرێژیکردنە سەر کوردانی ئێزدی دادگایی بکرێن و سزای یاسایی بدرێن نەک بەبێ دادگاییکردن ئازاد بکرێن.

لە رۆژی سێشەممە 19-5-2020، گرووپی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 و راکان جبووریی پارێزگاری سەپێندراوی حەشدی شەعبی بەسەر کەرکووک، رێککەوتنێکیان بۆ ئازادکردنی 176 چەکداری دەستگیرکراوی داعش، کە خەڵکی سنووری کەرکووک بوون، واژۆ کرد.

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 21-5-2020، چەکدارە داعشەکان بە چوار پاسەوە و بە پاسەوانیی هێزەکانی یەکێتی گەڕێندرانەوە کەرکووک.

وێنەیەکی حوسێن نەرمۆ