"دڵنیام لە ئاییندە شەریکی سەرکەوتن زۆر دەبن"
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

"دڵنیام لە ئاییندە شەریکی سەرکەوتن زۆر دەبن"

وتارەکەی بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەڵگری پەیامگەلێکی گرنگ بوو بۆ دۆخی سیاسی و ئابووری ئێستای هەرێم.

پێش چەند رۆژێک لە چاوپێکەوتنێکی تلڤزیۆنیدا بەروونی تیشکم خستە سەر دیاردەیەکی سیاسی کە لایەنە بەشداربووەکانی حکومەت لەگەڵ ئێمەدا بە هەڵوێستی دوو فاقی مامەڵەدەکەن. بەشێوەیەک لە کاتژمێر ۸ ی بەیانی تاوەکو ۲ ی دوای نیوەرۆ حکومەتن و لە دواتر راستەوخۆ بە پۆشینی بەرگێکی دیکەی سیاسی دەبنە ئۆپۆزسیۆن...

وەکو پەرلەمانتارێک کە لە نزیکەوە ئاگاداری ئەدا و هەڵوێستی لایەنە بەشدارەکانی حکومەتم پشتگیری تەواو لە پەیامی بەرێز مەسرور بارزانی دەکەم کە رایگەیاند "دڵنیام لە ئاییندە شەریکی سەرکەوتن زۆر دەبن"

ئەوەی لە ئێستادا بەدی دەکرێت لایەنگەلێک لە ھەوڵی ئەوەدان حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاریدا سەرکەوتوو نەبێت و بکەوێتە دۆخێکی قورس. بەلام بەرێز مەسرور بارزانی بە ئاشکرا و زۆر بەروونی پەیامی بەردەوام بوون و سەرکەوتنی دا و دووپاتی کردەوە کە ئێمە لەبەرەی خەڵکین و رێگە نادەین هیچ کەس و لایەنێک رێگر بێت لە گەیشتنمان بە ئامانج و کاتێکیش سەرکەوتین شەریکمان زۆر دەبێت.

پەرلەمانتار

پ.ی.د. زێدان برادۆستی