ڕانیە.. شەش کەس بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیرکران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕانیە.. شەش کەس بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیرکران

لە سێ ناوچەی سنووری شاری ڕانیە شەش کەس بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیر کران.

بێستون عەبدوڵڵا، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند، لێژنەی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی  بە ھەماھەنگی لەگەڵ بنکەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە لە بێتواتە، چوارقورنە و سەرکەپکان شەش ڕاوچییان لەکاتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیر کردووە.

بێستون عەبدوڵڵا هەروەها رایگەیاند، لەگەڵ شەش راوچییە لە رووبارەکانی کۆلکە، سارد و قامیشە خەریکی راوەماسی بوون و هێزەکانی پۆلیس وێڕای دەستگیرکردنیان، دەستیان بەسەر تۆڕ و کەلوپەلەنکانیشیاندا گرتووە.

ساڵانە لە 15ـی مانگی ئادار تا 15ـی حوزەیران، بەھۆی ئەوەی ماسییەکان گەرا دادەنێنەوە، ڕاوکردنی ماسی لە ھەرێمی کودستان قەدەغە دەکرێت.