کازمی پەیامێک بۆ بن سەلمان دەنێرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کازمی پەیامێک بۆ بن سەلمان دەنێرێت

نوێنەری سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێک بۆ شازادەی جێنشینی سعودیە دەنێرێت.

ئەمڕۆ شەممە 23-5-2020 باڵوێزخانەی عێراق لە سعودیە لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق بە نوێنەرایەتیی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران عێراق سەردانی سعودیەی کردووە.

لەو سەردانەیدا، عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی لەگەڵ وەزیرانی دارایی، بازرگانی، وزە و دەرەوەی سعودیە کۆ بووەتەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ریاز و بەغدایان کردووە.

هەروەک بالوێزخانەی عێراق لە سعودیە رایگەیاندووە، وەزیری دارایی عێراق پەیامێکی مستەفا کازمی بۆ محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە گەیاندووەتە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە.