دارایی عێراق وردەکاریی کەمکردنەوە و بڕینی مووچە ئاشکرا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دارایی عێراق وردەکاریی کەمکردنەوە و بڕینی مووچە ئاشکرا دەکات

وەزیری دارایی عێراق وردەکاریی کەمکردنەوە و بڕینی مووچەی فەرمانبەران، ئاشکرا دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ شەممە 23-5-2020، عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە، کەمکردنەوەی مووچە ئەو فەرمانبەرانە ناگرێتەوە، کە مووچەکەیان لە خوار 500 هەزار دینارە.

عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی هەروەها رایگەیاندووە، هەموو مووچەخۆرەکانی دیکە، کە لە 500 هەزار دینارەوە زیاتر وەردەگرن، کەمکردنەوەی مووچە دەیانگرێتەوە.

وەزیری دارایی عێراق لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی پلەی پێنجەم، رایگەیاندووە، ئەو فەرمانبەرانەی لە پلەی پێنجەمەوە نزیکن رێژەی کەمکردنەوەی مووچەکەیان کەم دەکرێتەوە یان بۆیان پاشەکەوت دەکرێ.