کازمی و پۆمپیۆ گفتوگۆ لەبارەی قەیرانی ئابووری دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کازمی و پۆمپیۆ گفتوگۆ لەبارەی قەیرانی ئابووری دەکەن

سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گفتوگۆ لەبارەی قەیرانی دارایی جیهانی دەکەن.

بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە میدیا عێراقییەکان ناوەڕۆکەکیان بڵاو کردووەتەوە، شەوی هەینی 22-5-2020، کازمی بە تەلەفۆن گفتوگۆی لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، مستەفا کازمی و مایک پۆمپیۆ تاوتوێی هەماهەنگییە ئابووریی، سیاسی و ئەمنییەکانی نێوان واشنتن و بەغدایان کردووە.

هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تاوتوێی چەند تەوەرێکی دیکەیان کردووە، کە بریتین لە؛

- قەیرانی دارایی جیهان و کاریگەریی لەسەر نرخی نەوت و ئابووریی عێراق

- رێکارەکانی دەربازبوونی عێراق لەو قەیرانە جیهانییە

- ئامادەکاریی بۆ دانوستاندنی ستراتیژی لەنێوان عێراق و ئەمریکا