گەڕەکێکی ئاکرێ بەهۆی کۆرۆناوە دادەبڕێندرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گەڕەکێکی ئاکرێ بەهۆی کۆرۆناوە دادەبڕێندرێت

گەڕەکێکی شاری ئاکرێ بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دادەبڕێندرێت (کەرەنتین دەکرێت).

ئێوارەی رۆژی هەینی 22-5-2020، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تووشبوونی کەسێکی لە شاری ئاکرێ بە پەتای کۆرۆنا، راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە 23-5-2020، بەهۆی تێکەڵیی خەڵکی گەڕەکی بیوک لە ئاکرێ لەگەڵ تووشبووەکە، ئەو گەڕەکە دابڕێندرا.

هاتوچۆ بە تەواوی لەو گەڕەکە قەدەغە کراوە و تیمە تەندروستییەکان دەستیان بە پشکنینی خەڵکی گەڕەکەکە، بەتایبەت ئەوانەی بەرکەوتەیان لەگەڵ تووشبووەکە هەبووە، دەکەن.