كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەڤیدیۆ.. پێشمەرگەیەکی یەکێتی لە داخی خیانەتی ئازادکردنی داعشەکان کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت

پێشمەرگەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە داخی ”خیانەت“ی ئازادکردنی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.

ئەو پێشمەرگەیە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە، ئازادکردنی داعشەکان لەلایەن حزبەکەیەوە بە خیانەت لە نیشتمان و خوێنی شەهیدان هەژمار دەکات.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، ئەو پێشمەرگەیە بڕیار دەدات بەر لە هاتنی جەژنی رەمەزان، کە دەکاتە رۆژی یەکشەممە 24-5-2020، لە بەر دەرکی سەرا لە سلێمانی، خۆی بسووتێنێت.

پێشمەرگەکە ئاماژە بەوە دەکات، کە بەهۆی خیانەتەکانی بەشێک لە سەرکردەکانی حزبەکەیەوە، ئەوان شەرمەزاری نەتەوە و میللەتی خۆیان بوون، بۆیە بە خۆسووتاندن ناڕەزایی دژی خیانەتەکان دەردەبڕێ.

لە رۆژی سێشەممە 19-5-2020، گرووپی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 و راکان جبووریی پارێزگاری سەپێندراوی حەشدی شەعبی بەسەر کەرکووک، رێککەوتنێکیان بۆ ئازادکردنی 176 چەکداری دەستگیرکراوی داعش، کە خەڵکی سنووری کەرکووک بوون، واژۆ کرد.

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 21-5-2020، چەکدارە داعشەکان بە چوار پاسەوە و بە پاسەوانیی هێزەکانی یەکێتی گەڕێندرانەوە کەرکووک.