كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ناوەندی کولتووریی چۆمان ئاگری گرت

ئاگرێک لە ناوەندی کولتووریی چۆمان کەوتەوە و زیانێکی ماددی زۆری لە سەنتەرەکە دا.

موقەدەم بەیار باڵەکی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە  23-5-2020 لە بوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە چۆمان، ئاگادار کرانەوە.

ئاگرەکە لە ناوەندی کولتوریی چۆمان کەوتووەتەوە و هەروەک موەدەم بەیار باڵەکی رایگەیاند، ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتووەتەوە.