ھەڤاڵ ئیبراھیم کلیپێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ھەڤاڵ ئیبراھیم کلیپێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

ھەڤاڵ ئیبراھیم، گۆرانیبێژی کورد، بەمزووانە نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاو دەکاتەوە.

ڤیدیۆ کلیپەکە بە ناوی (تو یا جوانی)یە و نورا زەندین لە ئەوروپا کاری وێنەگرتن و دەرھێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکەی کردووە، بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا کلیپەکە بڵاو بکرێتەوە.

ھەڤاڵ، چەند مانگێکە لە ئەڵمانیایە و بەھۆی بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا نەیتوانیوە بگەڕێتەوە ھەرێمی کوردستان.

ھەڤاڵ ئیراھیم، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدۆ کلیپە، کلیپەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی زۆریان ھەیە، چەند گۆرانییەکیشی بە شێوەی دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژانی دیکە بڵاو کردووەتەوە.