لەبارەی گوتارە گرنگەکەی سەرۆک وەزیرانەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لەبارەی گوتارە گرنگەکەی سەرۆک وەزیرانەوە

گوتارەکەی ئەمڕۆی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیامێکی گرنگ ڕاشکاوبووبۆ هەموو خەڵکی کوردستان کەدەبێتە هۆی ڕەوینەوەی ئەوپرسیارو گومانانەی کەخەڵکانی ڕەشبین و داخ لەدڵ و بەرژەوەندیخواز دروستیانکردووە و چاویان بەپێشکەوتنی هەرێمی کوردستان هەڵنایەت و بەردەوام خەرکی تۆمەت و فڕێدانی زانیاری نادروست وچەواشەکارین

کە جەنابی سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەچەندین تەوەر سێکتەرکرد لەچوارچێوەی گوتارەکەی بەناونیشانی (پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆڕوبەڕوبونەوەی قەیرانی دارایی ) خستەڕوو لە پەرلەماندا بەردەوام دەبین لەپشتگیری تەواوی پلان و کارنامەی حکومەت کەدەخرێنەڕوو.

بەشێک لەوتەی بەڕێزیان کەلەم گوتارەیدا ئاماژەی بۆکردن بریتیبون لە:-

"سوپاسی خۆڕاگری و قوربانیدانتان دەکەم ودڵنیام پشتیوانی خوای گەورە وئێوەی بەڕێز ئەم دۆخە نالەبارەش تێدەپەڕێنین و کوردستان بەرەوگەشانەوەو بوژانەوە هەنگاودەنێت ئەوکاتەش شەریکی دەستکەوت و سەرکەوتنەکان زۆردەبن "

"چاکسازی بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمە، سورین لەسەر جێبەجێکردنی چاکسازی وڕێگەگرتن لەبەهەدەردانی سامانی گشتی دەبێت چاکسازی گشتگیرتروسەرتاسەری بێت نابێت هیچ کەس و لایەنێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندی تەسکی حزبی کەسی ڕێگری لەپڕۆسەی چاکسازی بکەن "

"ئێستاش لەگەڵ دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی عێڕاق بەسەرۆکایەتی بەڕێز مستەفا کازمی دووبارە ئامادەیی خۆمان بۆچارەسەرکردنی هەمووکێشەکان دەردەبڕین و بەجۆرێک کەماف و شایستە دەستوریەکان هەرێمی کوردستان وەکو قەوارەی فیدڕاڵی دانپێدانراو لەدەستوری عێڕاقیدا دابین بکرێت "

"داوا لەهەموو لایەنەکان دەکەم بەگیانی هەستکردن بەبەرپرسیاریەتی هاوکارمان بن ویەکڕیزی ناوخۆی بپارێزن یارمەتیدەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بن لەڕێکخستنەوەی سیستمی ئابوری و کارگێڕی و چاککردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارەکان".

 

*ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان

۲۰۲۰/٥/۲۲