وەزیرێکی پشکی گۆڕان: یەکێتی دەیەوێ گەندەڵیی ٢٩ ساڵی ڕابردووی سەرشانی بە هێرشکردنە سەر گۆڕان لابدا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزیرێکی پشکی گۆڕان: یەکێتی دەیەوێ گەندەڵیی ٢٩ ساڵی ڕابردووی سەرشانی بە هێرشکردنە سەر گۆڕان لابدا

”ئێستاش جەماعەتێکیان خۆیان وەک فریادڕەس پێناسە دەکەن“

وەزیرێکی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان ڕەخنەی توندی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گرت و باسی لە گەندەڵییەکانی ٢٩ ساڵی رابردووی ئەو حزبە کرد، جەختیشی کردەوە کە پێیان سەیرە ”ئێستا جەماعەتێکیان خۆیان وەک فریادەڕەس پێناسە دەکەن“.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە پشکی گۆڕان، لە چاوپێکەوتنێکیدا کە ناوەڕۆکەکەی لە ماڵپەڕی (زەمەن)ی سەر بە گۆڕان بڵاو کراوەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە: ”٢٩ ساڵە هەرێمی کوردستان بە شێوازێکی خراپ بەڕێوە دەبرێ، کەلێنی گەورە دروست بووە، بۆ ئەنجامدانی گەندەڵی و بردنی سامانی گشتیی وڵات لەلایەن کەسانی دەستڕۆشتوو و باڵا دەستی حزبییەوە“. بانگەشەی ئەوەشی کردووە کە بزووتنەوەکەی بۆ چاکسازی و بەهێزکردنی هەرێمی کوردستان دروست بووە و لەم پێناوەشدا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان گفتوگۆی کردووە.

وەزیرەکەی پشکی گۆڕان ڕەخە لە یەکێتی دەگرێت و دەڵێت: ”بەداخەوە ئێستا ئەوانەی شەریکی ڕاستەقینەی گەندەڵی بوون، دژایەتیی گۆڕان دەکەن، تا ٢٠١٤ دوو بانکی ناوەندی لە هەرێمی کوردستان هەبووە، بە شێوەیەک ٤٣٪ لای یەکێتی بووە“.

ئەوەش ناشارێتەوە کە ئێستا یەکێتی دەیەوێت گەندەڵییەکانی سەر شانی خۆی بە دژایەتیکردنی گۆڕان لاببات.

ئەوەشی نەشاردووەتەوە کە ئەگەر ئێستاش پارتی حیسابی جاران بۆ یەکێتی بکات، ”دەبنەوە بە گوێڕایەڵەکەی جاران“. هەروەک دەڵێت: ”سەیرە جەماعەتێک کە شەریکی هەمو گەندەڵییەکانی ٢٩ ساڵی ڕابردوون، ئێستا بینەوێ ڕاستییەکان بشێوێنن و خۆیان وەک فریادڕەس پێناسە بکەن“.