لە دیاله‌ جووتیارێك بە هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كەوە گیانی لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە دیاله‌ جووتیارێك بە هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كەوە گیانی لەدەست دا


گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دیاله‌ گیان له‌ده‌ستدانی جووتیارێكی بە هۆی تەقینەوەیەكەوە له‌ سنووری شاری باقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله‌ راگه‌یاند.


نیهاد محه‌مه‌د گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دیاله‌ به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له‌ گوندی زه‌هره‌ی سنووری شاری باقوبه‌، جووتیارێك گیانی له‌ده‌ست دا.


گوتیشی تیرۆریستان بۆمبیان لە كێڵگه‌ی جووتیاره‌كه‌دا چاندبوو، ئه‌ویش بێ ئاگابووه ‌و چووەته ‌سه‌ری و پێیدا ته‌قیوەته‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ست داوه‌.