چاوێلكەیەكی لە تەل دروستكراوی منداڵە پەنابەرێك بە پێنج هەزار دۆلار فرۆشرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چاوێلكەیەكی لە تەل دروستكراوی منداڵە پەنابەرێك بە پێنج هەزار دۆلار فرۆشرا


فۆتۆگرافەرێكی یەمەنی چاوێلكەیەكی لە تەل دروستكراوی منداڵە پەنابەرێكی یەمەنی لە مەزادێكدا بە بڕی 5 هەزار دۆلار فرۆشت.


چیرۆكی ئەو چاویلكەیە لەو كاتەوە دەستی پێكرد كە فۆتۆگرافێكی یەمەنی بە ناوی عەدوڵا گەڕادی بە ڕێكەوت منداڵێكی پەنابەری یەمەنی لە شاری مارەبی یەمەنی بینی و وێنەیەكی گرت.


گەڕادی بۆ ڕاگەیاندنەكانی یەمەنی دواوە و دەڵێ كاتێك یەكەم جار منداڵەكەی بینی چاویلكەیەكی سەیری لە چاودا بووە، كە بە پاشماوەی تەلی ئاسن دروستی كردبوو.


فۆتۆگرافەرەكە تا منداڵەكە ڕازی بكات وێنەی بگرێت، هەزار ریالی یەمەنی پێداوە، كە دەكاتە 4 دۆلاری ئەمریكی.


وێنەی منداڵەكە لە ماوەیەكی كورتدا دەنگدانەوەیەكی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەبووە، بۆیە لەلایەن ئەم فۆتۆگرافەرەوە چاوێلكەكە مەزاد كرا و بە بڕی پێنج هەزار دۆلاری ئەمریكی فرۆشت.


دوای مەزادەكە، گەڕادی ڕایگەیاندووە كە گشت پارەكە دەبەخشێـتە ئەو منداڵە و هاوڕێكانی.