یەكشەممە یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یەكشەممە یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانە


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لیژنه‌ی بینینی مانگ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كە سبه‌ی ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانه‌ و ڕۆژی یەكشەممە یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانە.


لیژنه‌ی بینینی مانگ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری هه‌ولێر رایگەیاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڵگه‌ی شه‌رعییان له‌سه‌ر بینینی مانگ ده‌ست نه‌كه‌وت، بۆیه‌ رایده‌گه‌یه‌نن سبه‌ی ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانه‌ و دووسبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌.