لە چەمچەماڵ سێ هاووڵاتی بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە چەمچەماڵ سێ هاووڵاتی بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەست دا


سێ هاووڵاتییش بریندار بوون


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بە هۆی دوو ڕووداوی هاتوچۆوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا، سێی تریش بریندار بوون.


شێرزاد محەمەد بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی چەمچەماڵ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "پاش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ هەینی له‌سه‌ر رێگای ئاغجه‌له‌ر - گوندی گۆپته‌په‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ وه‌رگه‌ڕاوە و بەم هۆیه‌وه‌ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە کارمەندی پۆلیسە‌، گیانی له‌ده‌ست دا".


گوتیشی "لە ڕووداوێکی دیکەی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ - سەنگاو، دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا، کە پێشمەرگەیەک و مێردمنداڵێک بوون، هەروەها سێ هاووڵاتیی تریش بریندار بوون".