ڕۆژنامەنووسێک بۆ لاهوور جەنگی: دەست لەکار بکێشەوە و داوای لێبووردن لە کەسوکاری شەهیدان بکە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕۆژنامەنووسێک بۆ لاهوور جەنگی: دەست لەکار بکێشەوە و داوای لێبووردن لە کەسوکاری شەهیدان بکە

”دوور نییە لاهوور جەنگی یەکێتی بکاتە حزبەکەی قایەر عەزیز“

ڕۆژنامەنووسێک ئاشکرای دەکات کە دوور نییە لاهوور جەنگی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکاتە حزبەکەی ”قایەر عەزیز“ و بە باشی دەزانێت بەرامبەر بە ڕادەستکردنەوەی تیرۆریستان، داوای لێبووردن لە شەهیدانی شەڕی داعش بکات و دەست لەکار بکێشێتەوە.

سەهین موفتی، ڕۆژنامەنووس، لە نووسینێکیدا بە ناونیشانی (لاهوور چی بکات باشە؟) کە وەک خۆی دەڵێت: ”وەڵامێکی سایتە سیغەکراوەکەی لاهوورە“، ئاماژەی بەوە داوە کە ”لە جێی خۆیەتی، لاهوور جەنگی بێتە سەر شاشەی تیڤییەکان، داوای لێبووردن لە شەهیدانی شەڕی داعش بکات، بەوەی ئەم هەموو زیندانییانەی داعشی ناردەوە نێو کەس و خانەوادەکانیان کە دەستیان سوور بوو بە سەڕبڕینی پێشمەرگە و شەهیدکردنیان!“.

سەهین بە باشی دەزانێت کە ”لاهوور جەنگی ئەمجارە گەردن ئازایی لە رادەستکردنی کەرکووکی و دووزییەکان بە حەسەن پلایس بکات! پاشان، چاوەڕێی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان بکات، دەست لەکار بکێشێتەوە لە پۆستی هاولینگیی حیزبەکەی و بەرەو پیتزاخانەکانی لەندەن هەڵفڕێ“.

ئەوەش ناشارێتەوە کە لاهوور جەنگی ”خەریکە یەکێتی بە یەکجاری ریسوا دەکات، دوور نییە بیکاتە حزبەکەی  قایەر عەزیز!“.