لە عێراق 87 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە عێراق 87 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كران

حەفت تووشبووی پەتاكەش گیانیان لەدەست دا


ئەمڕۆ هەینی لە عێراق 87 تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كران، حەفت تووشبووش بە هۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەست دا.


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تووشبوونی 87 كەسی تری بە پەتای كۆرۆنا راگەیاند، بەمەش تێکڕای ژمارەی تووشبووان لەم وڵاتەدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە گەیشتە سێ هەزار و 964 تووشبوو.


تا ئێستا لە عێراقدا دوو هەزار و 532 تووشبووی پەتای كۆرۆنا چاك بوونەتەوە، 147 تووشبووش بە هۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەست داوە.