په‌رله‌مانتارێكى پارتى هۆكارى ته‌واونه‌بوونى كابینه‌ى تازه‌ى عێراق روون ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

په‌رله‌مانتارێكى پارتى هۆكارى ته‌واونه‌بوونى كابینه‌ى تازه‌ى عێراق روون ده‌كاته‌وه‌


ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێ ته‌واونه‌بوونى كابینه‌كه‌ى مستەفا كازمى به‌هۆى ململانێى لایه‌نه‌كانى شیعه‌یه‌ له‌سه‌ر پۆستى وه‌زاره‌تى نه‌وت.


د. ناسر هه‌ركى ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق به ‌(باسنیوز)ى راگه‌یاند "به ‌هۆى ململانێى ناوخۆیى لایه‌نه‌ شیعه‌كانى به‌شدار له‌ پڕۆسه‌ى سیاسیى عێراق، تا ئێستا نه‌تواندراوه‌ به‌ربژێرى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى ماون یه‌كلا بكرێنه‌وه‌ و كابینه‌ى تازه‌ به ‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى ته‌واو بكرێت، ههر‌چه‌نده‌ كازمى پشتگیرییه‌كى به‌هێزیشى هه‌یه‌ له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى عێراق".


هەركی ئەوەشی راگه‌یاند "ژماره‌یه‌ك له‌و وه‌زاره‌تانه‌ى ماون پڕ بكرێنه‌وه‌، وه‌زاره‌تى سیادیین و ململانێى زۆریان له‌سه‌ره‌، چونكه‌ زۆر كوتله‌ و لایه‌ن به‌ شایسته‌ى خۆیانى ده‌زانن، یه‌كێك له‌وانه‌ش كه‌ گرفتى سه‌ره‌كییه‌ له‌به‌رده‌م كابینه‌كه‌ى كازمى، وه‌زاره‌تى نه‌وته‌ و چاوى زۆر له‌سه‌ره‌".


ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كە بڕیار بوو نوێنه‌رانى پارێزگاى به‌سڕا له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ ناوخۆیاندا له‌سه‌ر به‌ربژێرێك رێك بكه‌ون بۆ وه‌زاره‌تى نه‌وت، به‌ڵام تا ئێستا له‌سه‌ر كه‌سێك رێك نه‌كه‌وتوون، چونكه‌ بابه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌مووان چاویان له‌سه‌ره‌ و كه‌سیش سازش بۆ ئه‌وی دى ناكات.