دوو تووشبووی تری كۆرۆنا لە دهۆك تۆمار كران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوو تووشبووی تری كۆرۆنا لە دهۆك تۆمار كران


ئەمڕۆ هەینی دوو تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای دهۆك تۆمار كران.


وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دەرەنجامی نوێدا رایگەیاند كە لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراواندا، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە پارێزگای دهۆک دەستنیشان کران.


تووشبووەكان دوو پیاون، یەکێکیان تەمەنی ٢٨ ساڵ و پیشەی پاسەوانە، دانیشتووی قەزای ئاکرێیە، دووەمیان تەمەنی ٥٨ ساڵە، پیشەی شوفێرە و دانیشتووی شاری هەولێرە، هەردووکیان لە شاری بەغدا گەڕاینەوە.