کەسێکی نزیکی بەرهەم ساڵح لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەستی لەکار کێشایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەسێکی نزیکی بەرهەم ساڵح لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەستی لەکار کێشایەوە

”بێبەریبوونی خۆم لە ناوبراو رادەگەیەنم“

کەسێکی نزیکی سەرکۆماری عێراق دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەرکەکەی لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق راگەیاند و ”بێبەریبوون“ی خۆی لە بەرهەم ساڵح راگەیاند.

بەختیار مەحموود، سەرنووسەری ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق و کەسێکی نزیک لە بەرهەم ساڵح، لە راگەیاندراوێکیدا بۆ رای گشتی ئاشکرای کرد، ”لە چەندین وێستگەی سەختی یەک لە دوای یەک لەگەڵ بەرهەم ساڵح، هەر لەسەرەتای دروستبوونی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و دواتر لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق و لە نزیکەوە کارکردنی پێکەوەیی“ کاریان کردووە.

هەروەها جەختی کردووەتەوە: ”ئێستا بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنم لە ئەمڕۆوە هیچ پەیوەندییەکم بە ناوبراوەوە نەماوە و بێبەریبوون و پەیوەندی پچڕانم بە ناوبراوە ڕادەگەیەنم“.

لە پاش ئەوەی حزبەکەی (هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری) بە کورسیی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق گۆڕییەوە و گەڕایەوە نێو یەکێتی، زۆرینەی کەسە نزیکەکانی بەرهەم ساڵح تاوەکوو ئێستاش یەک لە دوای یەک دەستیان لە کارکردنی لەگەڵیدا کێشاوەتەوە.

بەختیار مەحموود