بە وێنە.. ئەمیرێکی داعش لە نێو ئەو تیرۆریستانەیە کە یەکێتی ڕادەستی کردوونەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بە وێنە.. ئەمیرێکی داعش لە نێو ئەو تیرۆریستانەیە کە یەکێتی ڕادەستی کردوونەتەوە

باسی ئازادکردنی دەکرێت

ئەمیرێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە نێو ئەو کەسانە دایە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕادەستی لایەنەکانی کەرکووکی کردوونەتەوە و باسی ئازادکردنی دەکرێت.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە پێگەی (المجتهد کرکوک) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، حەسیب محەمەد عەلی محەمەد جبووری، ئەمیری ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، لە ژمارە ٤٠ی ڕیزبەندیی ئەو لیستە ١٧٦ کەسییەدایە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕاکان جبووری و سەرۆک هۆزە شۆڤێنییە عەرەبەکانی کەرکووک ڕادەستی کردوونەتەوە.

پێگەکە ئاشکرای کردووە کە ئەو ئەمیرەی داعش لەماوەی چەند ڕۆژێکدا ئازاد دەکرێت و ئەمەشی بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی کەرکووک لەقەڵەم داوە.

هەمان سەرچاوە ئاشکرای کردووە کە ڕیاز ئەحمەد خەلەف ئەلجبووری، تیرۆریست و چەکداری ناسراوی داعش لە ناوچەی حەویجە، ژمارە ٥٩ی ڕیزبەندیی ئەو لیستەیە کە یەکێتی رادەستی کردوونەتەوە و ئەویش ئازاد دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، هەردوو تیرۆریست، سەر بە هۆزەکەی راکان جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووکن.

هەروەها باس لەوە دەکرێت کە عەلی جەبار دحام ئیبراهیم ئەلبەیاتی، تیرۆریستی چەکداری داعش، یەکێکی دیکەیە لەو کەسانەی کە یەکێتی ڕادەستی کەرکووکی کردووەتەوە و لە ڕیزبەندیی ژمارە ١٠٧ی لیستەکەدایە کە پێشتر لە خێوەتگەی داقوق دەستگیر کراوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئازاد دەکرێت.

پێشتر بەرپرسانی یەکێتی زانیاریی جۆراوجۆر و دژبەیەکیان لەبارەی ڕێککەوتنی رادەستکردنەوەی تیرۆریستانی داعش راگەیاندبوو، بەشێکیان بە سەرکەوتنی حزبەکەیانی دادەنێن، بەشێکیان دەڵێن فشاریان لەسەر بووە و بەناچاری ئەمەیان کردووە، هەندێکیان دەڵێن ئەوان تەنیا نێوانگیر بوون و حکوومەتەکانی هەولێر و بەغدا ئەم کارەیان کردووە هەرچەندە  وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە فەرمی رەتی کردووەتەوە ئاگاداری بابەتەکە بێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە خەڵکی هەرێمی کوردستان و زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان، ئەم کارەی یەکێتی بە خیانەتکردن لە کوردستان و بەکەم سەیرکردنی خوێنی شەهیدانی پێشمەرگە و گوێ نەدان بە هەست و سۆزی کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش دەزانن.