دیموکراسی... گرفتار
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دیموکراسی... گرفتار

 

سەرەڕاى سەردەمێکى دورو درێژو ئەزمونێکى کەڵەکەبوو، دیموکراسی ڕووبەڕووى نوشستى هاتووە لە سەرانسەى جیهاندا، نەتوانراوە هەر وەک یونانییە دێرینەکان بە (پەناسییا) ناوزەدکردبوو (چارەسەرى گشتگیر)، بابەتیانە پەرەپێبدرێت ونەخشە ڕێگایەکى نمونەیی ببەخشێتە کێشەکان، بەڵکو دەرەنجامى ئیفلیج تێگەیشتنى لە لایەن توێژێکى دەستە بژێرى (سیاسی - رووناکبیرى) نیوەچڵ، بووە هۆکارى سەرهەڵدانى تەوژمى (پوپولیستى) و شڵەژان و شێواندنى راستییەکان ، شان بەشانى کورتهێنا نى لە راپەراندنى ئەرکە (سیاسی - حزبیەکان) و رێکخستنەوەى کومەڵگا ، بەڵکو تەنها وەکو کاڵایەک جوانکارى نمایش دەکرێت نەخاسمە لەو ولاتانەدا بە رواڵەت دەولەت بن وەک (عیراق )، بۆیە من لەو باوەرەدام: کوردستانێک هێشتا ئەرکەکانى قوناغى ڕزگارى نیشتیمانى بە کوتا نەهاتبێت، گەلانى سەردەست بە خواست و بەرژەوەندە نەتەوەیی- تائیفى بەرتەسکى خۆیان تێروانینیان هەبێت بۆ کێشەى گەلەکەمان، نەک وەک باوەربوون و داننان بە مافە رەواکانمان ، (دیاردەى فرە حزبی) زیان بەخش بوەو ئامانجە ستراتیژییەکانى بزوتنەوەى کوردایەتى شێواندووە، بەڵکو هوکارو فاکتەرى بەهێزى زەمینەسازییە بۆ سەرهەڵدانى ململانێی بە رووکەش دیموکرات و لە ناوەروکدا (پەرتکەرو زالکردنى داگیرکەر) زیاتر لەوە ش، وەک دەروازەییەک بەکاردێت لە لایەن هەندێ پێکهاتەى حزبی و گروپی خۆ بەرووشنبیرزان، لە پێناوى بڵاوکردنەوەى گیانى رەشبینى، خو بەدەستەوەدان و لاوازکردنى بیرى پێشکەوتوى (نەتەوەیی - نیشتیمانى) مان. بۆیە بۆ دەربازبوون لەم کەشە ناهەموارە ، بۆ ئەوەى پەرتەواوزەیی نیشتیمانى پەرەنەستێنیت، بۆئەوەى تەوژمى نانبڕین و هەرەشە لە قەوارەى (ئێستاى) سیاسی و دەستورى هەرێمى کوردستان سەرنەگرێت، پێویستە هێزە ولاتپارێزەکان بیر لە داهێنانى سیستمى (خوسەپێنراوى دادوەر= المستبد العادل) بکەنەوە وەک دەرچەیەک لە م مەترسیانە:

١- رێگرتن لە هەر لادانێکى (نەتەوەیی - نیشتیمانى ) و، پاراستنى ئاسایشى کومەڵایەتى و پێکەوە ژیان) و ئازادییە ڕاستەقینەکان.

٢- پاراستنى سامانى گشتى و بنبرکردنى هەمو جورێکى گەندەلى (سیاسی، ئابوورى، دارایی، روشنبیرى و یاسایی) دوور لە دروشم بازى.

٣- رێکخستنەوەى هەمو هێزە سەربازى و ئاسایشەکانى هەرێم لە سایەى یەک پەرچەمى نیشتیمانیدا.

٤- پاراستنى کەسایەتى یاسایی دادگاکان، چونکە سەرچاوەى دادوەرى و بەخشینى ئاسودەیی کومەلایەتین.

٥- شێلگیرانە کار لە سەر لابردنى کوسپەکانى بەردەم پروسەى چاکسازى بکرێت.