فرۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی پاکستان کەوتە خوارەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فرۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی پاکستان کەوتە خوارەوە

 

فرۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی پاکستان بە ژمارەیەک سەرنشینەوە لە نزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەراچی تێکشکا و کەوتە خوارەوە.

دەستەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی پاکستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی 22/5/2020، فرۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی پاکستان لەنزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەراچی لە کاتی هەوڵدان بۆ نیشتنەوە تێکشکاوە و کەوتووەتە خوارەوە.

بە گوێرەی هەندێک سەرچاوەی نافەرمی ژمارەی سەرنشینانی نێو فڕۆکەکە 107 کەس بووە و تاکو ئێستاش دەسەڵاتدارانی پاکستان هیچ زانیارییەکان لەبارەی ئاماری قوربانییەکان بڵاو نەکردووەتەوە.