ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق: مانگی داهاتوو كێشەی مووچەمان دەبێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق: مانگی داهاتوو كێشەی مووچەمان دەبێت

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند مووچەی مانگی حوزەیران كێشەی تێدەكەوێت و ئەوان هەوڵی پاراستنی فەرمانبەرە مووچە كەمەكان دەدەن.


مەزهەر محەمەد ڕاوێژكاری دارایی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی ئاماژەی بەوەداوە كە لیژنەی باڵای تایبەتمەند بە بنیاتنانەوەی دۆخی دارایی گشتی لە عێراق دەستبەكار بوون، حكوومەتیش بۆ دابینكردنی مووچەی ئەم مانگە (مانگی ئایار)، پارەی لە سێ بانك قەرز كردووە.


راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتیشی كردەوە تێكڕای داهاتەكانی ئەم مانگەی حكوومەت كەمتر بووە لە دوو ترلیۆن دينار، لە كاتێكدا حكوومەت تەنها بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، پێویستی بە پێنج ترلیۆن دینار بووە، سەرباری خەرجییەكانی تری دەوڵەت.


هەروەها ڕوونی كردەوە كە تەواوی داهاتەكانی دەوڵەت، جگە لە داهاتی نەوت، تەنها 100 مليار ديناری مانگانەیە.


ڕاوێژكارەكە دووپاتی كردەوە حكوومەت بۆ مووچەی ئەم مانگە پارەی قەرز كردووە، بۆیە كێشەی زۆر گەورە هەیە بۆ دابینكردنی مووچەی مانگی داهاتوو، چونكە داهاتەكانی دەوڵەت زۆر لاواز بوون، لەگەڵ ئەوەشدا تیمی دارایی بەردەوامن لە كاركردن لە پێناو دابینكردنی مووچەی مانگی داهاتووی فەرمانبەران، پلانەكانیشیان وایە كە مووچەی فەرمانبەرەكانی خوارەوە بپارێزرێت و هی پلە باڵاكانیش كەم بكرێتەوە.