هۆشداری لە ڕوودانی كارەساتێكی جیهانی نوێ دەدرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هۆشداری لە ڕوودانی كارەساتێكی جیهانی نوێ دەدرێ

زانایانی فەلەكی بەهۆی لاوازبوونی بواری موگناتیسی زەوییەوە، هۆشداری دەدەن لە ڕوودانی كارەساتێكی جیهانی.


میدیاكانی رۆژئاوا لە زاری زانایانی فەلەكناسیان گواستەوە كە بواری موگناتیسیی زەوی لاواز بووە، ئەمەش مەترسییەكی گەورە بۆ سەر جیهان دروست دەكات، چونكە ئەم بوارە موگناتیسیە یەكێك لە پایە سەرەكییەكانی بوونی ژیانە لەسەر گۆی زەوی و هەسارەكە لە تیشكی خۆر دەپارێزێت.


زانایانی فەلەكی ئاماژە بەوە دەدەن كە جارێ هۆكاری لاوازبوونی بواری موگناتیسیی زەوییان نەزانیوە، بەڵام ئەوەیان دركاندووە كە لە ماوەی دوو سەدەی رابردوودا، هەسارەی زەوی بڕی 10٪ی بواری موگناتیسی خۆی لەدەست داوە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردووشدا ئەم لاوازبوونە لە ناوچەكانی ئەفریقیا و ئەمریكای باشوور زۆرتر هەستی پێكراوە.


هەروەها لە ماوەی پەنجا ساڵی رابردووشدا، ناوچەكانی باشووری زەریای ئەتڵەسییش لاوازبوونێكی زۆری بواری موگناتیسییان بەخۆوە دیوە، ڕووبەری لاوازبوونی موگناتیسییەكەش لە فرەوانبووندایە و بەرەو رۆژئاوا دەچێت.


زانایانی فەلەكی ئاماژەیان بە یەك ئەگەر داوە، ئەویش زۆربوونی مانگە دەستكردەكان و كەشتییە ئاسمانییەكانە كە بە دەوری هەسارەی زەویدا دەخولێنەوە و ئاماژە بەوە دەدەن كە پێدەچێت ئەمانە ببنە خۆی لاوازبوونی بواری موگناتیسیی هەسارەكە.