راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق تا 31ی مانگ درێژ كرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق تا 31ی مانگ درێژ كرایەوە

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی تا 31/5/2020 درێژ کردەوە.

لە ئاگادارییەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاریداوە ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تا 31/5/2020 درێژ بکرێتەوە.

بڕیاره‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سوور و سەربازىی و يارمەتییە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر (کارگۆ) ناگرێته‌وه.

جێی باسە بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی شارستانیی عێراقی له ‌چوارچێوه‌ی ڕێنماییەكانی خۆپاراستنە لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.