كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەمساڵ خەڵاتی ئۆسكار لە وادەی خۆیدا دابەش ناكرێت


گۆڤارێكی ئەمریكی ئاشكرای كرد بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ئەمساڵ مەراسیمی پێدانی خەڵاتی ئۆسكاری سینەما لە وادەی خۆیدا بەڕێوە ناچێت و دوادەخرێ.


گۆڤاری "ڤێرایێتی" ئەمریكی بڵاوی كردەوە بە هۆی پەتای كۆرۆناوە، مەراسیمی خەڵاتی ئۆسكار لە ساڵی 2021 لە وادەی خۆی ناكرێت و بۆ ماوەیەكی زۆر دوادەكەوێت.


گۆڤارەكە ئاماژەی بەوە داوە كە ماوەی دوو مانگە بە گشتی لە جیهاندا هیچ فیلمێك نمایش نەكراوە و بەرهەمیش نەهاتووە، بۆیە ئەمە وای لە رێكخەرانی ئەو مەراسیمە كردووە كە گۆرانكاری لە وادەی ئەو مەراسیمەدا بكەن.


سەبارەت بە وەرگرتنی یاساكانی ئەو فیلمانەی كە بەشداری لە پاڵاوتنەكانی ئۆسكار دەكەن، گۆڤارەكە نووسیویەتی ڕێكخەرانی ئۆسكار بۆ ساڵی 2021 سەرقاڵی پێداچوونەوەن لە یاساكانی وەرگرتنی فیلمەكان، كە پێشبینی دەكرێت پێداچوونەوەكان لەسەر وادەی بەرهەمهاتنی فیلمەكان بێت.