شكۆی پەرلەمان كەی و چۆن شكا؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شكۆی پەرلەمان كەی و چۆن شكا؟

 

لەبەر ئەوەی من ھاووڵاتیم و پەرلەمانی كوردستانیش لەدایكبووی ئەنجامی ھەڵبژاردنە و منیش لە كاتی ھەڵبژاردندا دەنگێكی خۆم داوە و ئینجا ھەروابێتەوە لەبەر ئەوەشی كە دەربڕینی بیروڕا لەسەر بابەتە سیاسییە گشتییەكان مافێكە بە دەستوور و بە قانوون پارێزراوە، كەواتە مافی خۆمە بۆچوونی خۆم لەسەر شكاندنی شكۆی پەرلەمان دەرببڕم كە ماوەیەكە لەلایەن ھەندێكەوە باسی دەكرێت وەك ئەوەی ئەوان لەناو پەرلەمانی بەریتانیا یان كۆنگرێسی ئەمەریكاوە پەروەردە بووبن و ھاتبنە كوردستان، نەك لەناو جوندولئیسلام و ئەنسارولئیسلام! دە ئینجا بەلای منەوە شكۆی پەرلەمان ئا ئەوەھاو ئا بەمانە شكاوە:

1- شكۆی پەرلەمان ئەو كاتە شكا كە گەڕاوەیەكی بیارە و برادەرێكی جوندولئیسلام و ئەنسارولئیسلامی تیرۆریست، بوو بە ئەندامی پەرلەمان و لەمەش مەھزەلەتر بوو بە سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان . تۆ وەرە لەناو گرووپە تیرۆریستییەكان بیت و ئەو گرووپانە تۆمەتبار بن بە شەھیدكردنی كۆمەڵێك پێشمەرگە و ھەموو ئەو كاتانەشی كە لە بیارە بوون دەیان مافی ھاووڵاتییشیان پێشێل كردبێت، كەچی ببیت بە سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان!

2- شكۆی پەرلەمان ئەو كاتە شكا كە پێش ئەوەی خوالێخۆشبوو شێخ باییز تاڵەبانیی وەزیری دارایی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕاپۆرتی بودجەی ھەرێمی كوردستان بۆ ساڵێكی دارایی لە پەرلەمان بخوێنێتەوە، واتە پێش ئەوەی جارێ بزانن چی لەو ڕاپۆرتەدا ھەیە و پێش ئەوەی گوێ بگرن ھەندێك لە ئەندام پەرلەمانەكان كەوتنە ھووی ھا كێشان و تەپڵ لێدان بە مێزەكانی بەردەم خۆیان و ھەندێكیشیان وەك عەسابە ھەستان دەستیان كرد بە شكاندنی مایك و شاشەكانی ناو پەرلەمان .

3- پەرلەمان ئەو كاتە شكۆی شكا كە سەرۆكایەتیەكەی لە خوالێخۆشبووان جەوھەر نامیق و دكتۆر كەمال فوادەوە چووە لای یەكێك كە لە گەرمەی شەڕی داعشدا وەك كادری حزب ڕەفتاری دەكرد و بەشێك لە بودجەی پەرلەمانی دەدا بەو كەناڵانەی ڕاگەیاندن كە دژی پارتی كاریان دەكرد و وەھای دەزانی پەرلەمان بنكەی حزبێكە و بودجەكەیشی بودجەی حزبەكەیەتی. بەڵام كە ئەو 3 خاڵەی پێشەوە لەناو پەرلەماندا نەمان، یان نەھێڵران ئیتر پەرلەمان شتێك لە شكۆی خۆی بۆ گەڕایەوە .