كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

یەكێتیی ئەورووپا 2.8 مليۆن دۆلار بۆ منداڵە ئاوارەكانی عێراق دەنێرێت


ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكخراوی یونیسێف رایگەیاند وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا بە بڕی 2.8 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی یارمەتی منداڵە ئاوارەكانی عێراق دەدەن.


بە پێی راگەیەندراوێكی یونیسێف، یەكێتیی ئەورووپا پێداویستییەكانی 90 هەزار كەسی ئاوارە لە كەمپەكان دابین دەكەن، كە نیوەیان منداڵن، لەوانەش كەمپەكانی سلمیە و حەمام عەلیل، هەروەها هەردوو كەمپی ئاوارەكانی جەدعەی یەك و پێنج لە سنووری پارێزگای نەینەوا.


ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكە ئاماژەی بەوەش داوە كە تەنها 39٪ی دانیشتووانی عێراق ئاوی خواردنەوەی پاك و جێی باوەڕیان دەست دەكەوێت، لەناویشیاندا ڕۆژ بەڕۆژ دۆخی ژیانی هەزاران خێزانی ئاوارە بەرەو خراپتر دەچێت و پشت بە یارمەتییە مرۆییە نێودەوڵەتییەكان دەبەستن بۆ بژێوی و پێداویستییە سەرەتاییەكانی ژیانیان.