مستەفا كازمی: عێراق لە مێژوودا ڕووبەڕووی دۆخی ئابووری وەك ئێستا نەبووەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مستەفا كازمی: عێراق لە مێژوودا ڕووبەڕووی دۆخی ئابووری وەك ئێستا نەبووەتەوە

ڕووبەڕووی گرەوی ترسناك دەبینەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند حكوومەتەكەی ڕووبەڕووی گرەوی ترسناك دەبێتەوە و بەم دواییەش هێرشێكی گەورەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشیان هەڵوەشاندووەتەوە، گوتیشی عێراق لە مێژوودا ڕووبەڕووی دۆخی ئابووری وەك ئێستا نەبووەتەوە.


كازمی لە میانی سەرۆكایەتیكردنی یەكەم كۆبوونەوەی دەستەی باڵای هاوئاهەنگی نێوان پارێزگاكانی وڵاتەكەیدا، ئاماژەی بەوە دا كە ئێستا كاتی ئیشكردن و ڕووبەڕووبوونەوەی گرەوە قورسەكانە نەك قسەكردن، ئەم حكوومەتە نوێیەش وەڵامدەرەوەی بزووتنەوەیەكی جەماوەرییە و ڕووبەڕووی گرەوی ترسناك دەبێتەوە و ئامانجی ڕوون و دیاریكراویشی هەیە.


سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە حكوومەتەكەی چەند ئامانجێكی هەیە، سەرەكیترینیان بریتییە لە رزگاركردنی دۆخی ئابووری، كە پێشتر عێراق لە مێژووی خۆیدا ڕووبەڕووی دۆخێكی وەها خراپی ئابووری نەبووەتەوە، لەمبارەیەوە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری قورس دەدەن، بە جۆرێك كاریگەری خراپ نەكاتە سەر هاووڵاتییان.


هەروەها گوتیشی كە ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشەكانی زیاد كردووەتەوە و باری ئاسایشی وڵاتەكەشی بەرەو خراپی دەچێت، بەم دواییەش هێرشێكی گەورەی داعشیان هەڵوەشاندووەتەوە، ئەمەشیان لە ڕێگەی سەركردەیەكی داعشەوە ئاشكرا كردووە، كە بەم دواییە دەستگیر كرابوو.