لە ئێران 10 هەزار كارمەندی تەندروستی تووشی پەتای كۆرۆنا بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە ئێران 10 هەزار كارمەندی تەندروستی تووشی پەتای كۆرۆنا بوون


ئەمڕۆ پێنجشەممە جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران ئاشكرای كرد نزیكەی 10 هەزار كارمەندی تەندروستی لە وڵاتەكەیدا تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.


ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان كە زۆرترین زیانیان بە هۆی پەتای كۆرۆناوە بەركەوتووە، تیایدا حەفت هەزار 249 تووشبووی پەتای كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە، 129 هەزار و 341 هاووڵاتیی ئێرانیش وەكو تووشبووی پەتاكە تۆمار كراون.


لەلایەكی دیكەوە راپۆرتێكی ناوەندی لێكۆڵینەوەكانی سەر بە پەرلەمانی ئێران رایگەیاندووە كە پێشبینی دەكەن تێكڕای تووشبووانی پەتای كۆرۆنا و مردووان بەهۆی پەتایەكە دوو هێندەی ئەم ژمارەیە بێت كە حكوومەت رایگەیاندووە.


سەعید نمەكی وەزیری تەندروستیی ئێرانیش ئەمڕۆ پێنجشەممە داوای لە هاووڵاتییانی ئێران كرد لە گەشتكردن دووربكەونەوە لە رۆژانی جەژندا، بۆ ئەوەی تووشی شەپۆڵێكی تری پەتای كۆرۆنا نەبن.